٢٧ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٠٥
Source: Mehrnews
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: ئەمریکا کاری بۆ هێزی چەکداریی ئێران ئاسان کرد

ڕاوێژکاری ڕیبەری ئێران هەڵمەتی ئەمریکا بۆ هێنانی کۆپاپۆرەکانی بۆ ناوچەی بە هەنگاوێکی پڕتێچوو و مەترسیدار زانی و جەختی کرد: کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکان تەواو بەرپێکی مووشەکە خۆجێیەکانی ئێمەن و لە دۆخێکی ئاوادا، زەحمەتی هێزی چەکداری بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانیان ئاسان کردووە.

 محەمەد موخبێر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕیبەری ئێران لە کۆتایی یەکەمین خولی "بەتواناکردنی بیناسازانی گەنجی ئێرانی پێشکەوتە"، وتی: دۆخی ژێئۆپۆلیتیکی، بوونی کۆریدۆری باکوور-باشوور و ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، هێزی مووشەکی، یەکڕیزی نیشتمانی و بوونی ڕێبەری ئێران سەرەکی‌ترین بژێرەکانی بەرگریی ئێرانن.
ناوبراو سەبارەت بە پڕۆپاگاندی ئەمریکا بە ناردنی کۆپاپۆرەکانی بۆ ناوچە، ئەو هەڵمەتەی بە هەڵەیەکی پڕتێچوو و مەترسیدار زانی و جەختی کرد: کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکان ئەوڕۆ بەرپێکی مووشە خۆجێیەکانی ئێمەن. ئەوان بەکردەوە زەحمەتی هێزی چەکداریی ئێرانیان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانیان کەم کردووە و چیتر پێویست ناکا بۆ وەڵامی دەستدرێژیی شیمانەیی و هێرشی بەرامبەر بۆ سەر ئەمریکا، مووشەکی چەندهەزار کیلۆمەتری بهاوێژین.
موخبێر ئاماژەی بە پلانی دابەش‌کردن و لاوازکردنی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە کرد و وتیشی: تەنانەت ئێرانێکی لاواز، بەلام یەکپارچەش دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە. چونکە ئێران لە خاڵێکی ستراتژیکی و گرێ‌دەری بەرژوەندییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە و هەر ئەو پێگەیەی دژی بەرژەوەندییەکانی سیستەمی داگیرکارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha